AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١٨ ١١:٣٩

لە سەر داخوازایی پارتە سیاسییەکان؛

هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە کوردستانی سووریا دواخرا

هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە کوردستانی سووریا دواخرا

هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە کوردستانی سووریا، لەسەر داوای هاوپەیمانییەکانی بەشداربوو لەو هەڵبژاردنانە، لەنێویاندا MSD، جارێکی دیکە دواخرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بڕیار بوو لە ١١ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت، لەسەر داوای هاوپەیمانییەکانی بەشدار لەو هەڵبژاردنانە لە نێویاندا مەجلیسی سووریای دیموکرات دواخرا.

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڕیاری ژمارە ٥ی خۆی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەرکرد.

لەسەر بنەمای ئەم بڕیارە، هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە بڕیار بوو لە ١١ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، لەسەر داوای پارتە سیاسییەکان و هاوپەیمانییە بەشداربووەکان لە هەڵبژاردنەکاندا، بۆ مانگی داهاتوو دواخرا.

هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە کوردستانی سووریا دواخرا

لە بڕیارەکەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی کوردستانی سوریادا هاتووە: "لەسەر داوای پارتە سیاسییەکان و هاوپەیمانییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنەکاندا، بەمەبەستی ئەوەی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان دیموکراسیتر بکرێت، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڕیاریداوە هەڵبژاردن دوابخرێن.

News ID 50485

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha